په‌یام
به‌یانی ئه‌مڕۆ وشیار محه‌مه‌د په‌یامنێری په‌یام و كامێرامانه‌كه‌ی له پێنجوێن له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركران و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كران. وشیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ تیمێكی كه‌ناڵی په‌یام بۆ ڕووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی پێنجوێن له شاره‌كه بوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه خۆی و كامێرامانه‌كه‌ی ده‌ستگیركران له كاتێكدا سه‌رقاڵی ڕووماڵی ڕۆژنامه‌وانیی بوون، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كران. وێڕای ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و كامێرامانی په‌یام؛ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی تیمه‌كه‌ی په‌یامدا گرت و دواتر درایه‌وه به تیمه‌كه. ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی پێنجوێن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییه و هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه دژی پڕۆژه‌ی ڕووناكین.
