خوێندراوەتەوە: (10)

لەگەڵ توندبونەوەی گرژییەسەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەکە ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی جییۆپۆلیتیکی مەترسیدار دەبێتەوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی تورکیا هەیە.

لەڕۆژانی ڕابردوودا کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی گەرووی بابولمەندەب، بەندەری ئۆم ئەلمەخا و دوورگەی میون لەلایەن حوسییەکانەوە پاش سەرکەوتنیان بەسەر هێزەکانی حکومەتی یەمەن، هاوکات لەگەڵ هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەناو خاکی عێراقەوە بۆ سەر هێڵی بۆڕی نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا لە ناوجەرگەی سعودیە لە تەقینەوەی 10 و 11ی سێپتەمبەر، گۆڕانکاری بنەڕەتییان لە هاوکێشەی هێزدا درووست کردووە.

ئەم ڕووداوانە دوای ئەوە دێن کە تاران و هاوپەیمانەکانی دوای داخستنی گەرووی هورمز کە 20%ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، ئێستا کۆنترۆڵی ڕێڕەوی بابولمەندەبیشیان کردووە تا ڕێژەی ئاستەنگ لە بەرانبەر ڕەوانەکردنی نەوت بگەیەننە 40%، بەمەش ئابووریی جیهانیی و بەتایبەت هەناردەی سعودیە لەژێر گوشارێکی بێپێشینەدایە.

چاودێران پێیان وایە ئەم پێشهاتانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تورکیا دەخەنە ناو جەرگەی ململانێکەوە، بەوپێیەی ئەنقەرە لە ماوەی 2 مانگی ڕابردوودا چۆتە ناو 2 هاوپەیمانیی سەربازییەوە بە ڕێبەرایەتیی ڕیاز؛ یەکەمیان هاوپەیمانیی سەربازیی دەریاییە لە دەریای سور کە 14 دەوڵەت تێیدا بەشدارن، و دووەمیان ڕێککەوتنی بەرگریی سێقۆڵییە لەگەڵ سعودیە و پاکستان کە بە “پەیمانی مەککە” ناسراوە.

هەرچەندە تورکیا تائێستا تەنیا بە کەوتنەخوارەوەی چەند موشەکێک لە نزیک سەربازگەی ئینچەرلیک کاریگەری شەڕی ڕاستەوخۆی لەسەر بووە، بەڵام ئەم پەیماننامە نوێیانە کە بەپێی لێدوانەکانی هاکان فیدانی وەزیری دەرەوە بەندێکی هاوشێوەی “ماددەی 5″ی ناتۆیان تێدایە بۆ بەرگریی هاوبەش، مەودای مانەوەی ئەنقەرە لە دەرەوەی بازنەی شەڕەکە تەسکار دەکەنەوە.

لەگەڵ کشانەوەی ترامپ لە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ بەهۆی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسەوە و بێئومێدبوونی ڕیاز لە پشتیوانیی ئاسمانیی ئەمریکا، سعودیە دەست بە فشار دەکات بۆ کاراکردنی هاوپەیمانییەکان، ئەمەش تورکیا دەخاتە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی ئێران.

جوڵەکانی ئەردۆغان بۆ ئەم سەرکێشییە سەربازییانە سەرچاوەی لە تەنگژەی ئابووریی و هەڵاوسانی بەرزی ناوخۆیی گرتووە، بەوپێیەی لە ساڵانی دواییدا ئامانجی سەرەکیی لە نزیکبوونەوە لە سعودیە و ئیمارات ڕاکێشانی سەرمایە و دراوی قورس بووە. بەڵام ڕێژەی مەترسییەکان گەلێک بەرزترن؛ لە لایەکەوە ڕای گشتیی تورکیا دژی هەر ململانێیەکی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران، لە لایەکی ترەوە تاران خاوەنی کارتی گوشاری ئابووریی و ئەمنیی بەهێزە لە عێراق و سوریا.

لەکاتێکدا ئەنقەرە لە بەرەی باکوورەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەرەو گرژیی دەچێت لەسەر دۆسیەی سوریا، بەشداریکردنی لە دەریای سور و پەیمانی مەککە ڕەنگە بیباتە ناو رووبەڕووبوونەوەیەکی نەویستراو لەگەڵ ئێران. مەترسیی گەورە بۆ تورکیا لەوەدا کورت دەبێتەوە کە پابەندبوونە ئەمنییەکان هێواش هێواش و بێگەڕانەوە دەیکێشنە ناو ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ تاران.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,874 📊 Click Here