خوێندراوەتەوە: (32)

جووتیارانی دەشتی شارەزوور نیگەرانن لە كەمكردنەوەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ و داواكارن هەمان مافی جووتیارانی عێراقیان پێ بدرێت. لە بەردەم سایلۆی قەزای سەیدسادق، بەشێك لە جووتیارانی دەشتی شارەزوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆیان دەربڕی كە بڕیار وایە بۆ ئەمساڵ كەمترین گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت بە جۆرێك لە هەر دۆنمێك 88 كیلۆ وەردەگیرێت. ئەمە جگە لەوەی پارەی گەنمی جووتیاران لەكاتی خۆی نادرێت و دوا دەكەوێت. جووتیاران داواكارن لە پڕۆسەی بە بازاڕكردن و وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، هەمان مافیان پێ بدرێت كە بۆ جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق فەراهەم كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,316 📊 Click Here