خوێندراوەتەوە: (655)

جوتیارانی كەركوك هۆشداری دەدەنە حكومەت و هەڕەشەی داخستنی دەرگای سایلۆكان دەكەن. ئەمڕۆیش بۆ جارێكی دیكە جوتیارانی كورد و توركمان لە پێش باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركوك گرد بونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات گرفتی وەرگرتی گەنمەكانیان چارەسە بكرێت. ‏ زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پلانن، بەم بڕیارە بێت هیچیان لە جوتیاران وەر ناگیرێت، بۆیە دەڵێن ئەگەر بە نرخی پاڵپشتیكراو گەنمەكەیان لێ وەرنەگرێت، مایە پوچ دەبن. ‏ جوتیاران گردبوونەوەكەیان بە دوا مۆڵەتی خۆیان بۆ بەرپرسانی كەركوك و بەغدا ناو برد و هۆشدارییان لە هەڵوێستی دیكە دا و ڕایانگەیاند گرفتی وەرگرتنی گەنمەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت، بە كۆمەڵ دەچنە بەردەم سایلۆی كەركوك و دەرگاكانی دادەخەن و، پرۆسەكە بە تەواوی ڕادەگرین. ‏هاوكات جوتیارانی كورد نیگەرانن لە كاربەدەستانی كورد لە بەغداد و دەڵێن تاكو ئێستا بەدەم داواكاریەكانمانەوە نەهاتون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,319 📊 Click Here