خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی ئەوروپا فراوان بوون و وڵاتان ڕووبەڕووی قەیرانێك بوونەتەوە، دەسەڵاتدارانیش هەوڵی كپكردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان دەدەن و ڕێكاری پێویستیان گرتووەتەبەر. چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی هەڵكشانی توندوتیژییەكان و مامەڵەی توند بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئەوروپا دەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و ئاستەمبوونی هێوربوونەوە و گەڕانەوەی هێمنی.
