خوێندراوەتەوە: (5)

داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ڕێژەی 16%ی كۆی داهاتی دارایی وڵاتی پێك هێنا. “ڕوانگەی ئابووریی ئیكۆ عێراق” ڕایگەیاند: بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پشكی داهاتە نانەوتییەكان لە كۆی داهاتی گشتیی عێراقدا بۆ 16% بەرز بووەوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە تا ئێستا تۆمار كرابێت. ئەم داتایە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵدا بەدی هاتووە لە كاتێكدا لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو ڕێژەیە تەنیا 5% بووە. بەپێی ڕاپۆرتەكە لە سەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی ڕێژەكە بۆ 10% بەرز بووەوە و لە كابینەی محەمەد شیاع سودانیشدا لەو ئاستەدا جێگیر بوو، بەڵام ئێستا ئاستێكی نوێی تۆمار كردووە. داهاتە نانەوتییەكان لە باجی كاڵا، ڕەسمی گشتی، باجی داهات و داهاتە گواستراوەكان پێك دێن، هاوكات داهاتی هەرێمی كوردستان كە ڕادەستی بەغدا دەكرێت نزیكەی 5.5%ی كۆی داهاتە نانەوتییەكانی عێراق پێك دەهێنێت. ئەم وەرچەرخانە داراییە نیشانەی كەمبوونەوەی پشتبەستنی تەواوەتییە بە داهاتی نەوت لە بودجەی وڵاتدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 949 📊 Click Here