خوێندراوەتەوە: (300)

حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە ئێران دەکات کۆتایی بە هێرشەکانى بۆ سەر هەرێمى کوردستان بهێنێت. ئەوەشى خستووەتەڕوو، “هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات”. دەشڵێت، داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکەین سنورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند، هاوكات ئێران بە شەش موشەك زڕگوێزی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 2,951 📊 Click Here