خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکان، پرسی وزە و دۆسیە نێودەوڵەتییەکان، بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتە چین و لەگەڵ شی جین بینگ کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ڕووسیا لەم سەردانەیدا لەلایەن شاندێکی باڵای وەزیران، بەرپرسانی ئابووری و سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی وزەی وڵاتەکەیەوە هاوڕێیەتی دەکرێت؛ بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی کرێملین، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجام بدەن. لەم کۆبوونەوەیەدا پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و چەندین دۆسیەی گرنگی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێن، کە دیارترینیان شەڕی ئۆکرانیا و پێشهاتەکانی ئۆکرانیا و ئیرانن. هاوکات لە پەراوێزی سەردانەکەدا، جاڕنامەیەکی هاوبەش و دەیان ڕێککەوتنامە لە بوارەکانی وزە، بازرگانی، گواستنەوە و ژێرخاندا واژۆ دەکرێن. دۆسیەی وزە لە پێشەنگی بەرنامەی کارەکانی ئەم سەردانەدایە، بەتایبەتی پڕۆژەی هێڵی بۆری غازی “هێزی سیبیریا ٢”، کە ڕووسیا هەوڵی جیددی بۆ جێبەجێکردنی دەدات بە ئامانجی زیادکردن و فراوانکردنی هەناردەی غازی سروشتی بۆ بازاڕەکانی چین. ئەم گەشتە دیپلۆماسییەی پوتین لە کاتێکدایە، کە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی هاوسێیەتی باش، دۆستایەتی و هاوکاری نێوان مۆسکۆ و پەکین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 2,412 📊 Click Here