خوێندراوەتەوە: (1.3K)

پهیام پاش ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئاسمانیی لەسەر منداڵێک کە بەئامانجی پارەکۆکردنەوە بۆ عومرە کارێکی بچووکی سەرپێ خستبوو، وەزیری ئەوقاف سێ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی. کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەریەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ی ڕاگەیاند، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پاش ئەوەی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی ی لەسەر منداڵەکە بینیوە، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە ئاگاداری کردوونەتەوە کە سێ گەشتی عومرە بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکیشی ڕێک بخەن. ستوونی وتیشی، دوای پەیوەندیکردن بە خێزانەکە و ئەو منداڵەوە، مژدەی دابینکردنی سێ گەشتی عومرەیان پێ داون و، بەزوویی دەست بە ڕێکارەکان دەکەن بۆ ئەوەی عومرەکەیان بۆ ڕێک بخەن. دوو ڕۆژ لەمەوبەر کەناڵی ڕاپۆرتێکی لەسەر منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی بڵاو کردەوە، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا مێزێکی بچووکی داناوە و دەیەوێت بە فرۆشتنی کێک و چپس و ئەو شتە بچووکانە خەونێکی گەورە بەدی بهێنێت کە ئەنجامدانی عومرەیە. نامیی تەمەن نۆ ساڵ بە وشیار محەمەدی نێری دەڵێت، ئەو لەدوای تەواوبوونی وەرزی خوێندن، بە خواستی خۆی ئەم کارە بچووکەی سەرپێ خستووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە پارە بۆ ئەنجامدانی عومرە کۆبکاتەوە کە ئاواتێکی گەورەی ئەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 2,606 📊 Click Here