پهیام
سەرچاوە پاکستانییەکان بڵاویانکردوەتەوە کە دوو فڕۆکەی هەماهەنگى شاندی دانوستانکاری ئەمریکا گەیشتوونەتە ئیسلامئاباد کە کاریان بریتییە لە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و ئامادەکاری بۆ گەیشتنی شاندەکانى ئەمریکا بۆ شارەکە. بەرپرسانی پاکستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایان کردووە کە شاندێکی ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران گەیشتنە وڵاتەکەیان و کار بۆ جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان دەکەن بۆ مەبەستى دەستپێکردنەوەى خوولى دووەمی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا. بە پێی ئەو لێدوانە، شاندەکە لە دوو فڕۆکە پێکهاتووە و گەیشتوونەتە ئیسلامئاباد. هاوکات لەگەڵ ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕێکاری ئەمنی توند لە ئیسلامئاباد گیراوەتە بەر.
