خوێندراوەتەوە: (18)

دوای چوار ڕۆژ لە داخرانی بە شێوەیەكی كاتی، دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە. دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە دووبارە دەروازەی سنووریی عەبدەلی كراوەتەوە و كاركردن لە دەروازەی سەفوان لە پارێزگای بەسڕە ئاسایی بووەتەوە. ڕۆژی 23ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگریی كوێت داخستنی دەروازەی “عەبدەلی” كە بە تاكە ڕێگەی سنووریی هاتوچۆ و بازرگانیی لە نێوان كوەیت و عێراق دادەنرێت، بەهۆی بۆردومانكردنی بە ژمارەیەك درۆن ڕاگەیاند. ئەمەو هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی لێ ڕانەگەیاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 1,081 📊 Click Here