ٍ
دەزگای ئاسایشی هەرێم
راگەیەنراوێک لەبارەی تاوانێکی کوشتن لە سنوری چەمچەماڵ ئاشکرادەکات و
دەستگیرکردنی بکوژەکەشی ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” دوای
ئەوەی شەوی 8ى 6ى 2026 لەسنوری قەزای چەمچەماڵ (بانی مەقان) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە،
ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت “.
ئەوەشیخستەڕوو، لەسەر ئەم ڕوداوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
ڕۆژئاوای سلێمانی بەدواداچون ئەنجامدەدات و تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیردەکات.
دەزگای ئاسایش دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 405
لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
