هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، ئێمە بانگەواز لە دەوڵەتی ئێران دەكەین كە دوای دەستێوەردان و هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، دەبێت ئاشتیی ناوخۆیی خۆی بەدی بهێنێت و مافەكانی گەلی كورد، بەلووچ و هەموو گەلان دابین بكات.
هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی لەبارەی رەوشی ئێرانەوە وتی “پێویستە ماف و ئازادییەكانی ژنانیش بناسرێن. دەبێت دەوڵەتی ئێران گوێ لە داواكارییەكانی گەل بگرێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر هاووڵاتییانی ئێران بهێنێت”.
دەشڵێت “كورد نەچوونە ناو شەڕەكەوە و بەرژەوەندیی گەلانیان بە بنەما گرت.”
وتیشی: “هەڵوێستی گەلی كورد ڕوون و ئاشكرایە؛ بەردەنگ لە توركیا ئەنكەرەیە، لە ئێران تارانە، لە عێراق بەغدایە و لە سوریاش دیمەشقە. پێویستە ئەم چوار دەوڵەتەش گوێ لە داواكارییەكانی گەل بگرن و بەرەو دیموكراتیزەبوون، چارەسەری و ئاشتیی ناوخۆیی هەنگاو بنێن.”
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
