کەمێک لەمەوبەر چەند دەنگێکی بەهێز لەسنوری پارێزگای
هەولێر بیستران، پارتی
ئازادی کوردستانیش دەڵێت، بە دوو موشەک هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکیان، بەڵام بەر لەپێکانی
ئامانجەکەی موشەکەکان تێکشکێنران.
پارتی ئازادی
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” کاتژمێر 20:30ی
ئەمشەو بە دوو هاژەک (موشەک)ی بالستیی یەک
لەدوای یەک، هێرشکرایەوە سەر بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان لە نزیک
دارەشەکران”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاژەکەکان بەر لە پێکانی ئامانجەکەیان
لە لایان سیستەمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێنران.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
