خوێندراوەتەوە: (505)

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بنبڕكردنی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لە پێشینەی حكومەتە و دەبێت بكرێنە سیستەمی ئەلیكترۆنی. لە سەردانێكیدا بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەكان عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، قاچاخچێتی و فێڵكاری لە سنوورەكان كاری لەپێشینەی قۆناغی داهاتوو دەبێت. زەیدی ئاماژەی بەوە كرد، كە دەروازەكان ڕووكاری ئابووری، ئەمنی و سەروەری دەوڵەتن، بۆیە فەرمانی دا بە خێراكردنی پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم دەروازەكان و پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی داهاتەكان. هەروەها بڕیار درا دەروازەكان ببنە خاوەن دارایی سەربەخۆ، بە جۆرێك ڕسوماتی باج و گومرگ پێش گواستنەوەی پارەكان وەربگیرێت و بۆ پەرەپێدانی خودی دەروازەكان خەرج بكرێتەوە. لە بەرانبەردا، عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازەكان، پلانەكانی بۆ كاراكردنی سیستەمی “ئەسیكۆدا” و ڕێگریكردن لە دەروازە نایاساییەكان و قاچاخی ماددە هۆشبەرەكان خستە ڕوو. وائیلی ئاشكرای كرد كە بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ چاودێری بارهەڵگرەكان، داهاتی گومرگی ئەمساڵ بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 45 📊 Click Here