سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بە هێزی یاسا ڕووبەرووی هەر چەكێكی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە و ڕێگە نادەین چەكی گرووپەكان ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان. ئەمڕۆ، یەكشەممە، لە میانی وتەیەكی لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەوی لە پارێزگای ئەنبار، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتیشی: هیچ چەكێكی دەرەوەی دەوڵەت لە عێراق جێی نابێتەوە و قۆناغی ئێستا قۆناغی بنیاتنان و گەشەپێدانی وڵاتە و دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
جیا لەو بابەتە زەیدی لە میانەی قسەكانیدا ئاماژەی بە ئابوری وڵات كرد و وتی پلانیان هەیە تا 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. لای خۆیەوە، تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا لە عێراق لە ێكیدا لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: ەكەی عەلی زەیدی ڕوونە و داهاتووی عێراق پەیوەستە بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەوە، نەك گروپە چەكدارەكان. “بۆیە جێی گروپە چەكدارەكان لە عێراقدا نابێتەوە”. ئەمەش دوای ئەوە دێت 30ی ئەیلول هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق كشانەوە، نێوەڕاستی ساڵی داهاتووش وەك دوا وادە بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان دیاریی كراوە.
