خوێندراوەتەوە: (220)

سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزیر و بەرپرسەكانی حزبەكەی سەردانی بەغدادی كرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراقی كرد و لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ كۆ بووەوە و كۆبوونەوەكەی بە “ئەرێنی” ناو برد. لای خۆیەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەكەوە ئامادەیی بۆ هاوكاری لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەری پرسە تەكنیكییەكان دووپات كردەوە و ڕایشیگەیاند: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین بەشێوەیەك لەگەڵ دیدگای حكوومەت بگونجێت. دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ، شاندەكەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆ بووەوە. ئەمەو هەر چەندە ناوی ئەندامانی شاندەكەی هاوڕێی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم نەهاتووە، بەڵام بە پێی وێنەكان شاندەكە تەنها لە وەزیر و بەرپرس و كادێرەكانی پارتی پێك هاتوون كە بریتین لە: سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و نوێنەری حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە بەغداد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,406 📊 Click Here