خوێندراوەتەوە: (50)

ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و سەرۆككۆماری عێراق هەڵدەبژێرێت. جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت لە خشتەی كۆبوونەوەكە ڕازی نییە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕۆژی شەممە 11ى 4ى 2026 كاتژمێر 11 ی پێشنوەڕۆ كۆبوونووەی ژمارە 17 ی پەرلەمان دەست پێ دەكات. ڕاشیگەیاندووە: تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەی پەرلەمان، دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراقە. دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە كاتێكدایە، تا ئێستا كۆدەنگی و ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكە نەكراوە و، هەریەك لە پارتی و یەكێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بە كاندیدی جیاوازەوە دەچنە ململانێوە، هاوكات ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ لە پێكهاتە جیاوازەكانی كورد، سوننە و شیعە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید كردووە. لای خۆیەوە، فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە سەر بە پارتییە ڕایگەیاندووە، لە سۆنگەی سووربوون لەسەر سەقامگیریی سیاسی و دڵنیاییدان لە ڕێڕەوی دیموكراسی لە عێراقدا، ڕای دەگەیەنین كە ڕازی نین لە خشتەی كارەكانی دانیشتنی ڕۆژی شەممە 11ی نیسان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار. لەبارەی هۆكاری ناڕازیبوونەكەیەوە، فەرهاد ئەترووشی ڕاشیگەیاند: تا ئێستا كۆدەنگیی سیاسی و نیشتیمانی لەسەر شایستەكانی هەڵبژاردن نییە بەتایبەت پۆستی سەرۆككۆمار كە وێنای یەكپارچەیی وڵاتە و پارێزگاری لە دەستوور دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 1,879 📊 Click Here