دوای زیاتر لەسێ ساڵ لەڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، دۆسیەی نەوت لەنێوان بەغدا، هەولێرو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا چوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیارو ئاڵۆز، بهگوێرهى نوێترین زانیارییە ئابورییەکان کە لەلایەن شارەزایانو کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (APIKUR) بڵاوکراونەتەوە، کۆمپانیا بیانییەکان سێ مەرجی سەرەکیو “قورس”یان داناوە کە بوەتە هۆی بەردەوامی پەککەوتنی شادەماری ئابوریی هەرێم.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستكهوتون، کۆمپانیا بیانییەکان لهههرێم بۆ دهستپێكردنهوهى كارهكانیان، سێ مەرجی سەرەکییان ههیه، یهكهم، کۆمپانیاکان داوای میکانیزمێکی ڕونو متمانەپێکراو دەکەن بۆ پێدانی شایستە داراییە بەردەوامەکانیان، لەگەڵ خشتەکردنی قەرزی کۆنیان کە نزیکەی یەک ملیار دۆلارەو لەلای حکومەتی هەرێمە، دوهم، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە گرێبەستەکانیان لەشەریکایەتی بەرهەمهێنانەوە بگۆڕدرێت بۆ گرێبەستی خزمەتگوزاریی (هاوشێوەی باشوری عێراق)؛ ئەوان داوای پاراستنی قازانجە بازرگانییەکانیان دەکەن، سێیهمیش، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەکەکان لەساڵانی ڕابردودا، داوای دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو و پاراستنی توندی کێڵگە نەوتییەکانو ئەندازیارە بیانییەکان دەکەن.
پێش ڕاگرتنی هەناردە لەئاداری 2023، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 400 بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێناو هەناردەی دەکرد، بەڵام دوای ڕاگرتنەکە، بەهۆی پڕبونی کۆگاکانو کشانەوەی کۆمپانیاکان، ئاستی بەرهەمهێنان بەخێرایى دابەزیی بۆ نزیکەی 80 بۆ 90 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا کە تەنها بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکانو بازاڕی ناوخۆ بەکاردێت.
بهگوێرهى دواین ئامارەکان، تێپەڕبونی زیاتر لەسێ ساڵ بەسەر ڕاگرتنی نەوتدا، بوە هۆی زیانێکی دارایی گەورە بۆ عێراقو هەرێمی کوردستان کە بەزیاتر لە35 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت؛ ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی كردهسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانو بودجەی پەرەپێدان.
یەکێک لەكێشه گەورەکان، تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتە لەهەرێم کە سروشتی زەوییەکەی شاخاوییە، بەغدا لەیاسای بودجەدا تەنها نزیکەی شهش دۆلاری بۆ تێچوی هەر بەرمیلێک دیاریکردبوو، لەکاتێکدا کۆمپانیاکان دەڵێن، تێچوی ڕاستەقینە لەنێوان 24 بۆ 30 دۆلاردایە، هەرچەندە پێشنیازی کاتیی بۆ 16 دۆلار کراوە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە.
بۆیە، دۆسیەی نەوتی هەرێم تەنها بابەتێکی ئابوریی نییە، بەڵکو کێشەیەکی یاساییو سیاسیی ئاڵۆزە کە پێویستی بەسازشی ڕاستەقینە هەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی لەبەغداو کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان بۆ ئەوەی جارێکی دیكه خوێن بەبەبەر ئابوریی ناوچەکەدا بێتەوە.
پێشهاتەکان بەهۆی لێکەوتە سیاسییو سەربازییە نوێکانەوە گۆڕانکاریی خێرایان بەسەرداهاتوە، لەنوێترین کۆبونەوەی لوتکەدا لەبەغدا ڕۆژى 3ى ئهم مانگه، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وهفدێكى باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی کەمال محەممەد (وەزیری سامانە سروشتییەکان)و نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان کۆبوەوەو بڕیاری دەستبەجێی گەڕانەوەی کۆمپانیاکانو دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان دەرکرد.
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، عەلی زەیدی بەفەرمی فەرمانی بەکۆمپانیا نەوتییەکان کردوه کە لە (4ی حوزەیرانی 2026)وە چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوەو لهبهرامبهریشدا بەڵێنیداوه، بەغدا سەرجەم داواکارییو پێداویستییە ئەمنییەکانی کۆمپانیاکان دابیندەکات بۆ پاراستنی کێڵگەکان لەهێرشە درۆنییەکان.
بۆ جێبەجێکردنی مەرجی ئەمنی کۆمپانیاکان، زهیدى فەرمانی بەچەند فەرماندەیەکی سەربازیی باڵای عێراق کرد کە لەم هەفتەیەدا سەردانی هەرێم بکەن بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان، ئهوهش زانراوه، حکومەتی عێراق پرسی ناردنی بەردەوامی شایستە داراییەکانو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستوەتەوە بەجێبهجێكردنى ئەم ڕێککەوتنەو خێرا دهستپێكردنهوهى هەناردەی نەوتی هەرێم.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
