خوێندراوەتەوە: (45)

پهیام ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئۆشاکۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆی کرد. یوری ئۆشاکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند پەیوەندییەکە لەسەر خواستی ڕووسیا بووە. بە پێی قسەکانی ئۆشاکۆڤ، پووتین پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا بەرانبەر بە هەوڵی پەلاماردانەکەی دەربڕیوە و ڕایگەیاند، “سەرۆکی ڕووسیا ئەو کردەوەیەی بە تووندی ئیدانە کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنانی تووندوتیژی بۆ ئامانجی سیاسی، قبوڵنەکراوە”. ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئۆشاکۆڤ ڕایگەیاند هەردوو سەرۆک، لەبارەی دۆخی ئێران و کەنداو قسەیان کردووە و وتی: “پووتین لەو باوەرەدایە کە بڕیاری ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست درووستە. ئەوە دەرفەتێکە بۆ دانوستان و یارمەتیدەری سەقامگیرییە لە ناوچەکە. پووتین ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل پەنا بەرنەبەر هێرشێکی دیکەی سەربازیی لە ناوچەکە، لێکەوتەیەکی خراپ و تێکدەرانەی دەبێت و ئەوە نەک تەنیا بۆ ئێران بەڵکو بۆ سەر دراوسێکان و هەموو جیهانیش. بە دڵنیاییەوە بژاردەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران قبوڵنەکراوە و بە مەترسی دەزانرێت”. بە وتەی ئەو ڕاوێژکارەی کۆشکی کرملین، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، پرسی ئۆکراینا بووە و لەم بارەیەوە پووتین لەبارەی دۆخەکە زانیاری تەواوی بە سەرۆکی ئەمریکا داوە و لەبەرانبەردا ترەمپ ڕاگەیاندووە کە کۆتایی هاتن بە جەنگی ئۆکراینا نزیکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,752 📊 Click Here