خوێندراوەتەوە: (54)

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە سوپای پاسدارانی ئێران دەکات بۆردومانی خاکی عێراق نەکات و هۆشداریش دەداتە گروپە چەکدارەکان کە بیانوو نەدەنە وڵاتانی کەنداو بۆ بەئامانجگرتنی عێراق. ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و بەبێ ئیدانەکردنى ڕاستەوخۆی هێرشەکانى ئەمریکا و سعودیە، داواى کرد عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و جەنگێکی بێهوودە. لە بەیاننامەیەکدا سەدر جەختی لەوە کردەوە، لەبەر ئەوەی خاکی عێراق نەبووەتە خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێویستە سوپای پاسداران ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت. هاوکات بە توندی سەرکۆنەی ئەو “میلیشیا لەیاسادەرچووانە” ی کرد کە بە هەڵسوکەوتەکانیان پاساو دەدەنە وڵاتانی کەنداو بۆ ئەوەی خاکی عێراق بکەنە ئامانج، و داوای کرد عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و جەنگێکی بێهوودە. لە بەشێکی دیکەی ەکەیدا، ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بە جددی کار بکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەپاندنی سەروەریی نیشتمانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان. هەروەها هۆشداری دا لە مەترسیی شانە نووستووەکانی تیرۆر کە دەیانەوێت لە ڕێگەی نانەوەی ئاژاوەی تائیفییەوە سەقامگیریی وڵات تێکبدەن، و داوای کرد گەلی عێراق نەکەوێتە دوای پیلانە دەرەکییەکان. لە کۆتاییدا، سەدر ێکی ئاشتییانەی ئاراستەی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ کرد بۆ پێکەوەژیانێکی ئارام. ئەو جەختی لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە هەژموونی وڵاتانی دەرەکی، بنکە سەربازییەکان و پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کردەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە ئاشتییە دوای ئەوەی ساڵانێکی درێژ لە جەنگ کە تواناکانی ئەم وڵاتەیان لەناوبردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 1,832 📊 Click Here