خوێندراوەتەوە: (497)

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ڕایگەیاند هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بووەتە هۆی ئاڵۆزیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەککەوتنی بازرگانی و هاتوچۆ و بەرزبوونەوەی نرخی وزە. سانچێز لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری فۆرین ئەفێرزی ئەمریکیدا بڵاو کراوەتەوە، نووسیویەتی کە گەڕانەوەی «جەنگە دەستدرێژیکارانەکان» کە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکەن، مایەی نیگەرانییە و وەک نموونەش ئاماژەی بە هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە. سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە جەنگی سەر ئێران پشێوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر کردووە و ئاستەنگی بۆ هاریکاری لە سەرانسەری ناوچەکەدا دروست کردووە. سەبارەت بە کاریگەرییە جیهانییەکانیش، سانچێز ئەوەی خستووەتە ڕوو کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، بازرگانیی دەریایی و هاتوچۆی ئاسمانیی بە توندی پەک خستووە، هاوکات بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە کاتێکدا ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 509 📊 Click Here