خوێندراوەتەوە: (57)

شاندی دەمپارتی لەدوای سەردانی ئۆجەلان ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە بەردەوام بن لەگفتوگۆی بنیاتنەر لەگەڵ هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا، بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاکامگەرایی، و گەیشتن بەچارەسەرێکی بەردەوام لەسەر بنەمای بنەماکانی برایەتی.

وهفدى ئیمراڵی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا، ئاشکرایکردوه، دوای دابڕانێکی درێژخایەن دیدارێکی هەمەلایەنەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە؛ دیدارەکە تایبەتبوە بەتاووتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە، پرۆسەی ئاشتییو چۆنیەتی داڕشتنی گەرەنتییە یاساییەکان.

ئۆجەلان لەهەڵسەنگاندنەکانیدا جەختی لەسەر بەردەوامیی پابەندبونیان بەگیانی بانگەوازی 27ی شوبات کردوەتەوەو ڕایگەیاندوە، “ئێمە لەلێواری گۆڕینی هاوپەیمانیو یەکڕیزیی مێژویی نێوان کوردو تورکداین بۆ چوارچێوەیەکی یاسایی کە ئەمەش حەقیقەتێکی مێژویی ئەنادۆڵە”.

ئۆجەلان بەستراوەیی هەردولای بەوتەیەکی فەلسەفی ڕون کردوەتەوەو وتویەتی، “ئەگەر کوردێک لەتورکێک جیابکەیتەوە، چەپی کورد بونی نامێنێتو ئەگەر تورکێکیش لەکوردێک جیابکەیتەوە، چەپی تورک نامێنێت”، ئەمەش بنەمای پەرەپێدانی ژیانێکی هاوبەشو یەکسانە.

ڕێبەری پەکەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی ئەوەهاتوە، چوارچێوەیەکی یاسایی دروستبکرێت کە ڕێز لەهەستیارییەکانی یەکتربگرێتو داوای لەهەمولایەک کردوە واز لەڕێبازە سادەو تەسکەکان بهێننو دەڵێت، “پێویستە هەموان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی یاساییو نەهێشتنی ململانێو چەک بەتەواوی، کردنەوەی لاپەڕەیەکی تەواو نوێ.”، ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی ئەو ڕاپۆرتەدایە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانیو برایەتیو دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیاوە ئامادەکراوە.

ئۆجەلان جهختیكردوهتهوه، یاسای نەرێنی دەبێت بگۆڕدرێت بۆ یاسای ئەرێنی، تاوەکو ئەم هاوپەیمانییە لەڕێگەی ڕێسای یاساییەوە ببێتە گەرەنتییەکی هەمیشەیی بۆ پێکەوەژیانی ئازادانە لەکۆمارێکی دیموکراسیدا.

لەکۆتاییدا، وهفدى ئیمراڵیی دەم پارتی ڕایگەیاندوە، ئەوان ئەم بانگەوازە بەمێژویی دەزاننو بڕیاریانداوە بەردەوامبن لەگفتوگۆی بونیادنەر لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان، بەتایبەتی پهرلهمانى تورکیا، بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی هەمیشەییو بهئاكام لەسەر بنەمای برایەتیو دادپەروەریی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 2,552 📊 Click Here