خوێندراوەتەوە: (116)

سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ژمارەی ئەو فەرمانی دەستگیركردنانەی پاشماوەكانی ڕژێمی پێشوو ئاشكرادەكات كە تائێستا جێبەجێ نەكراون و دەڵێت 26 كەس لە سەرانی ڕژێمی پێشوو بە لەسێدارەدان سزا دراون. دادوەر سەعد لامی، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ڕایگەیاند: دادگاكەیان بەردەوامە لە كاروبارەكانی بەپێی دەستوور تاوەكو هەموو ئەو دۆسییانە تەواو دەكات كە پێشكەشی كراون و دادگاكەیان تایبەتە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژیی. لە میانی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق، دادوەر سەعد لامی، سەرۆكی دادگای تاوانەكان وتیشی: لەو كاتەوەی دادگاكە دامەزراوە ژمارەیەك لە سەرانی ڕژێمی پێشووی دادگایی كردووە، 160 كەسی سزاداوە كە 26یان سزای لە سێدارەدان بوون و نزیكەی 270 كەسیشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سزادانیان ئازاد كردووە. سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ڕایشیگەیاند: تا ئێستا 3300 فەرمانی دەستگیركردن لە پاشماوەكانی ڕژێمی پێشوو بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی جێبەجێ نەكراون و ژمارەیەك لە تۆمەتبارەكانیش لە دەرەوەی وڵاتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 172 📊 Click Here