حكوومەتی عێراق جارێكی دیكە جەخت لە گرەنتیكردنی مووچە دەكاتەوە و ڕایشیدەگەیەنێت: مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتدا كۆتایی دێت. حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە لێدوانێكی فەڕمیدا جەختی كردەوە لەوەی عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە و بڕیارە باڵاكانی ملكەچی هیچ فشارێكی نێوخۆیی، یان دەرەكی نابێت. هەر لەو میانەیەدا، حەیدەر عەبوودی وتیشی: كارنامەی حكومەتەكەی زەیدی جەخت لەسەر چەسپاندنی سەروەری نیشتمانی و كۆنترۆڵكردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەكاتەوە. ڕایشیگەیاند: مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ كۆتایی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەبێت. هەر لە پرسی سنوورداركردنی چەك بە دەستی دەوڵەتەوە، وتەبێژی حكوومەتەوە وتی: گرنگیی ئەو پرسە لەوەدایە بە ئاڕاستەكردنێكی سیاسی نەبێت. سەبارەت بە دۆخی داراییش، وتەبێژی حكومەت دڵنیایی دا كە مووچەی مووچەخۆران دابین كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە، لە پرسی سووتەمەنیشدا سەرۆكوەزیران خۆی سەرپەرشتی دەكات و بەنزینیش بۆ وێستگەكان دابین دەكرێت.
