ڕاپۆرتێكی گۆڤاری “فۆربس”ی ئەمریكی پەردە لەسەر كێشەیەكی كوشندە و مێژوویی هێزی ئاسمانیی عێراقی لادا، كە پەككەوتنی تەواوەتی فڕۆكە جەنگییەكان بووە، لە جۆری “ئێف 16” لە كاتی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێراندا. هاوكات عێراق ڕووبەڕووی كێشەی توندی هاوردەكردنی تەقەمەنی و مووشەك بۆ فڕۆكەكان بووەتەوە تواناكانیان تەنها لەسەر مووشەكی كورتمەودای بێهێز سنووردار بووە.
