پلەكانی گەرما لە عێراق زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێك ناوچە بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبێتەوە و نیوەی پلەی كوڵان تێدەپەڕێنێت. دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە دۆخی كەشوهەوای سبەینێ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با چالاك دەبێت و هەندێك تەپوتۆز لەناوچەكانی ڕۆژهەڵات بەرزدەبێتەوە. بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عێراق سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگای بەسڕە 51 پلەی سەدی دەبێت و لە میسان و زیقار و موسەنا 50 پلەی سەدی دەبێت. لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیش سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 40 پلە و سلێمانی 42 و هەولێر 43 پلە و گەرمیان 46 پلە دەبێت.
