خوێندراوەتەوە: (14)

فراكسیۆنی پارتی بایکۆتکردنی دانیشتنەکانى پەلەمانى عێراق تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند. فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە “دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستوور و یاسا پێشێلكران و بنه‌ماكانی (هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و سازان) پشتگوێ خران، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی سه‌ركردایه‌تیی خۆمان، بڕیارماندا به بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا كاتێكی نادیار”. فراکسیۆنەکە جەختدەکاتەوە كه پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی شه‌رعییه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی، له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌یه. رۆژی ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی نزار ئامێدی به سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بووە و هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشێكردنی یاسا بوو، هەروەها ئه‌و كاندیده‌ی كه دیاریكرابوو بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له ده‌ره‌وه‌ی ئالیه‌تی كوردستانی بوو، ئه‌و شێوازه هه‌ڵبژاردنه رەتدەکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 994 📊 Click Here