خوێندراوەتەوە: (32)

سەرەڕای بەرەوپێشچوونی ژیان و كەمبوونەوەی خواست بۆ كڕینی سەهۆڵ هاوشێوەی ڕابردوو، بەڵام هێشتا ژمارەیەك كارگە بۆ پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە كاردان. یەكێك لە خاوەنی كارگەكانی سەهۆڵ بۆ قسە دەكات و دەڵێ: ڕاستە بەراورد بە سەرەتای نەوەدەكان، ژمارەی كارگەكان كەم بووەتەوە، بەڵام هێشتا خواست لەلایەن كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسییەوە بۆ سەهۆڵ ماوە، جگە لە پێویستی هاووڵاتیان لە كاتی بۆنەكاندا. ئەو وتیشی: فرۆشتنی قاڵبێك سەهۆڵ لە نێوان هەزار و 250 بۆ دوو هەزار دینارە كە بەراورد بە ئاوی ئاساییش، نرخەكەی كەمترە و تێچووەكەی زیاتر لەسەریان دەوەستێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 211 Today: 1,460 📊 Click Here