خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ژمارەیەك لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی بیناسازی وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕینی بەشە گازیان بۆ زیاتر لە مانگێك، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. ‏شۆفێرانی بەشداربووی گردبوونەوەكە ئاماژەیان بەوە كرد كە ڕاگرتنی بەشە گازەكەیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، بارگرانییەكی گەورەی دارایی بۆ دروست كردوون و كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر بژێوی و ژیانی ڕۆژانەیان. ‏ڕایشیانگەیاند: بەهۆی بەرزیی نرخەوە، توانای كڕینی گازیان لە بازاڕدا نییە و كارەكانیان وەستاوە، داوا دەكەن بە زووترین كات كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن و دابەشكردنی بەشە گازەكەیان ئاسایی بێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 64 📊 Click Here