خوێندراوەتەوە: (404)

كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە: دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە و سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و ئاستی بینین زۆر باش دەبێت. دەستەی كەشناسی عێراق دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە پلەكانی گەرما لەسەرتاسەی وڵات بەرزدەبێتەوە. سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەكانی گەرما لە سلێمانی و دهۆك 38 پلەی سەدی دەبێت و بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی میسان و زیقار و بەسڕە 46 پلەی سەدی دەبێت. بە گوێرەى ڕاگەیەندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له گه‌رمیان تۆمارده‌كرێت كه 43 پله‌ی سیلیزیه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 421 📊 Click Here