پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق داواكاری پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەوەڵامی نوسراوێکی بەندەو غالب محەمەد، پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست، سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی 365.000 فەرمانبەری مەدەنی لەهەرێم، وەزیری دارایی عێراق نوسراوەکەی نارد بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژە یاسای بودجەی داهاتوی عێراق و کارکردن لەسەر ئەو داواکارییە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەهەرێمی کوردستان، کە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و بە ڕەچاوکردنی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت بەڕێوەدەچێت، لەساڵی 2016ـەوە ڕاگیراوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
