خوێندراوەتەوە: (5)

دوای ئەوەی کۆمپانیای
دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی بە بەرهەمێنانی غاز کردەوە، لەئێستادا نرخی غاز لە
بەنزینخانە و شوێنە بازرگانییەکانی سلێمانی بۆ هەزار و 150 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزی.

بەهمەن قادر، وتەبێژی
بەنزینخانەکانی سلێمانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بە چاوەڕوان مەحمود پەیامنێری بە
ی وت،” لەئێستادا هیچ لۆدێک بۆ غازی ماڵان لەسەر بەنزینخانەکان نەماوە
و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بونەوە دەڕوات و غازی پێویست لە بەنزینخانەکان هەیە “.

ئەوەشیخستەڕوو، سەرەتای
دروستبونی قەیرانەکە نرخی یەک لیتری غاز لە بەنزینخانەکان بە هەزار و 500 دینار بوو، زۆرجار بەو نرخەش
دەستنەدەکەوت، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ هەزار و 150 دابەزیوە و بە ئاسانی دەستدەکەوێت
“.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,617 📊 Click Here