ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاوكاتی بانگەوازی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی هەڵمەتێكی دەستگیركردنی هاوڵاتیانیان دەستپێكرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی هەنگاو، بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری شنۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵان و توندوتیژیان دژی خەڵكی شارەكە بەكارهێناوە و چەندین گەنج دەستگیركراون.
سەرچاوەكان دەڵێن، سێ كەس لە كاسبكارانی بازاڕی شنۆ بە ناوەكانی سوران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی و ڕەزا دیان و هەروەها فەخرەدین ئیبراهیمی بەندكراوی سیاسیی پێشوو دەستبەسەر كراون.
بانگەواز كراوە لە ڕۆژی چوار شەممە مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەساڵیادی ڕووداوەكانی ژینا ئەمینیدا سازبكرێت، لەئێستاشەوە هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەڵمەتی سەركوت و تۆقاندنی هاوڵاتیانیان دەستپێكردووە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
