بەڕێوەبەرایەتی دارستان
و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە گوندی داربەڕوی سنوری ناحیەی عەربەت، لقی
داربەڕویەک شکاوە، کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی ئەو دارە زیاتر لە 400 ساڵ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،” دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕوداوێکی
شکان و زیانگەیاندن بە دارێکی بەڕووی بەتەمەن و دێرین لە گوندی (داربەڕوو ) دەستبەجێ
ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر بۆ پاراستنی ئەم سەروەتە سروشتییە “.
ئەوەشیخستەڕوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزور لەبابەتەکە
ئاگادارکرایەوە و بڕیاریدا بە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕوداوەکە.
بەڕێوەبەرایەتی دارستانی سلێمانی باس لەوەشدەکات،” تیمەکانمان
بەردەوامن لە بەدواداچونی مەیدانی و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا
شکانەکە هۆکاری سروشتی (وەک با یان کۆنیی بونیاد) بوە، یان دەستکاری و هۆکاری
مرۆیی لەپشتەوە بوە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
