خوێندراوەتەوە: (174)

تەقینەوەیەك لە پارێزگای نەینەوا كوژرانی سێ ئەندامی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی لێ كەوتەوە. ئەمڕۆ، یەكشەممە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هەڵمەتێكی پشكنین و كێوماڵ لە بیابانی قەزای حەزەر لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێنراوی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش بە هێزەكانیاندا تەقیوەتەوە. بەپێی ڕاگەیانراوێك كە دەزگای دژەتیرۆر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە “لە ئاكامی تەقینەوەكەدا سێ ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر كوژراون و چواری دیكەیش بریندار بوون”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 1,526 📊 Click Here