لە كەنەدا قوتابخانە ئیسلامییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان ڕوو لە زیادبوونن و لە ئێستاشدا پڕۆژەی فراوانكردنی ئەكادیمیای ئیدمۆنتۆنی ئیسلامیی، كە لە ساڵی 1987ەوە دامەزاروە و 1400 خوێندكاری كوڕ و كچی تێدایە بە تێچووی نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار لە بواری جێبەجێ كردندایە. هاوكات بڕیار وایە لەسەر ڕووبەڕی 168 هەزار مەتر چوراگۆشە قوتابخانەیەكی ئیسلامیی نوێی دیكەش دروست بكرێت.
