خوێندراوەتەوە: (468)

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرای كرد لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر لەدایك بوون. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 10 مانگی ئەمساڵی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاریی هەولێری بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لە كۆی سەردانی زیاتر لە 67 هەزار نەخۆش، 13 هەزار و 610 منداڵ لەدایك بوون. بەپێی ئامارەكە “لە كۆی ئەو 13 هەزار منداڵە، هەشت هەزار و 491ـیان بە شێوازی سروشتی و پێنج هەزار و 119ـشیان بە نەشتەرگەری لەدایك بوون”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 509 📊 Click Here