خوێندراوەتەوە: (52)

ماڵپەڕێکی عێراقی زانیاری
نوێ لەبارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەئێستادا
شاندی باڵای هەواڵگری تورکیا (میت) و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەهەولێرن و
لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی
هەنگاوەکانی چەکدانانی پەکەکە.

ماڵپەڕی ” العالم
الجديد “ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە،” بەپێی رێکەوتنەکان،
بڕیارە لەم مانگەدا گەریلاکانی پەکەکە 18 بنکە و پێگەی خۆیان لەهەرێمی کوردستان چۆڵبکەن و نزیکەی چوار
هەزار و 200 گەریلاش چەکەکانیان رادەست دەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو،
لەهەنگاوی یەکەمدا پەکەکە لەناوچەکانی ئامێدی، کانی ماسی، زاخۆ، ئاڤاشین،
سەیدسادق، رانیە، دوکان، کۆیە، سیدەکان و چیای کۆڕەک بنکەکانی چوڵ بکات، بەڵام لەم
قۆناغەدا بارەگاکانی چیای قەندیل چۆڵ ناکرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی
بڵاوکراونەتەوە، دوای چۆڵکردنی ئەو بارەگایانە، دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی مەیدانی
بۆ ئەو شوێنانە دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابونەوەیان لە چۆڵکردنی تەواوەتی بارەگاکان.

ئەو ماڵپەڕە عێراقییە
باسی لەوەشکردوە، ئەو پڕۆسەیە بە هاوبەشی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا و عێراق
و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەو شوێنانەش دیاریکراوە کە چەکیان تێدا رادەست
دەکرێت، کە دابەشکراون بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 2,379 📊 Click Here