خوێندراوەتەوە: (265)

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامە و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.

مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی “ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، چ له دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت له بودجه‌ی 2027، چ له پشكی هه‌رێم بێت له كه‌رتی وزه”.

وتیشی”ئێمه ئه‌وه‌ی بۆچونی هه‌رێمی كوردستان بووه به شاندی عێراقیمان راگه‌یاندوه، ئه‌وانیش بیروبۆچونه‌كانی خۆیان به ئێمه وتوه. گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی. به‌ڵام هیوادارین تێگه‌یشتنه‌كان بگه‌ن به ئه‌نجامێك كه دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ردوولا”.

هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ناڕازییە و هەوڵدەدات لەڕێگەی گفتوگۆوە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، بەجۆرێك كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم پارێزراوبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,347 📊 Click Here