پهیام ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئەو دەقەی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی دەربارەی ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا بڵاوی كردوهتهوه، نادروستە و کەموکوڕی زۆری تێدایە. سەرچاوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکەی بلۆمبێرگ، بەتایبەت ئەو بەشەی پەیوەندی بە بڕگەی یەکەم و دۆخی گەرووی هورمزەوە هەیە، چەندین دەستەواژە و زاراوەی سەرەکی و گرنگ پشتگوێ دەخەن کە لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی لێکتێگەیشتنەکەدا هەن، بۆیە گوزارشت لە ڕاستی ڕێککەوتنەکە ناکەن. هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختەی نێوان هەردوو لایەنی دانوستانکار، دەقی کۆتایی و فەرمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە تەنیا دوای واژۆکردنی فەرمی لەلایەن هەردوولاوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
