مەزڵوم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی سوریا و مەحمود بەرخودان فەرماندەی لیوای كۆبانێ لەگەڵ نوێنەرانی پارتە كوردییەكان كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا مەزڵوم عەبدی پێشهاتەكانی ئینتێگراسیۆنی كارگێڕی و ئەمنیی لە ناوچەی كۆبانێی تاوتوێ كرد و وتی، دەوڵەت گرنگییەكی تایبەت بە دۆزی كورد دەدات و ڕێز لە تایبەتمەندییەكانی ناوچە كوردییەكانی سوریا دەگرێت.
هەروەها مەزڵوم عەبدی لەبارەی پرسی خوێندن وتی، ” لە ئاستێكی بەرزدا لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا كار دەكەین بۆ ئەوەی دۆسییەی پەروەردە لە ناوچەكەدا كۆتایی پێ بهێنن و مافی پەروەردە بە زمانی دایك لە قوتابخانەكانی ناوچە كوردییەكاندا بپارێزن. ئێمە لەم بارەیەوە كرانەوەیەكمان لەلایەن سەرۆك شەرعەوە بینی. پەروەردە لە قۆناغی گۆڕانكاریدایە. داهاتوو بەندە بەو بڕیارانەوە كە دەدرێن.”
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
