خوێندراوەتەوە: (40)

لهپێشهاتێكی سیاسیی گرنگداو هاوكات لەگەڵ یادی زێڕینی 50 ساڵەی بەرپاکردنی شۆڕشی نوێدا، مەلابەختیار سهركردهى دێرینى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامێکی ڕاشکاوو توندی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی کردوهو تێیدا پەردە لەسەر ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان نەوەی دێرینی شۆڕشو سەرکردایەتی ئێستای حزبەکە لادەدات.

پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: ستایشی فەرمیو “سامانی نیشتمانی”
سەرەتای ئەم دیالۆگە سیاسییە دەگەڕێتەوە بۆ نامەیەکی فەرمی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە ئاراستەی مەلا بەختیاری کردبوو، لەو نامەیەدا، سەرۆکی یەکێتیی بەزمانێکی دیپلۆماسیو پڕ لەستایش نوسیویهتى، “لەم ڕۆژەدا، بەڕێزەوە لەگەڵ جەنابتان دەوەستینو لەڕۆڵو پێگەو خەباتی ئێوە دەڕوانین، ئێوە هەمیشە وەک سامانێکی نیشتمانی بۆ کوردستانو یەکێتیی دەمێننەوەو ئێمە ئیلهام لەئەزمونی بێوچانتان وەردەگرین”.

وەڵامەکەی مەلابەختیار: گومان لەواقیعو ڕەتکردنەوەی بوختانەکان
مەلا بەختیار لەوەڵامەکەیدا کە بەمەبەست هێشتبویەوە تاوەکو لەیادی (50) ساڵەی شۆڕشی نوێدا بڵاوی بکاتەوە، بەتوندی گومانی خۆی لەڕاستگۆیی ئەو دەستەواژانە نیشانداوهو ئاماژەی بەجیاوازیی نێوان زمانی فەرمی نامەکانو واقیعی سەر زەوی کردوه، ناوبراو ڕوی دەمی دەکاتە بافڵ تاڵەبانیو دەڵێت، “کاتێک کۆمێنتی پەیجە فەیکەکانی یەکێتی دەخوێنمەوە، کە دەزانم چۆن بەڕێوەدەبرێنو کاتێکیش ئاراستەی پڕوپاگاندەکان دژم دەبیستمەوە، ناحەقمە گومان لەوەبکەم، هێشتا بەسامانی یەکێتییو نیشتمانم بزانیت؟”.

مەلابەختیار جەختیکردوهتهوه، “دورکەوتنەوەم لەپلەو پۆست بەهۆی بیروڕاو هەڵوێستی جیاوازەوە بوە، بەڵام بەشێوازێکی شەرەفمەندانە نەک بوختانمەندانە”، ئەو بەتوندی هێرشدەکاتەسەر نەیارەکانیو دەشڵێت، “نە ئامادەم لایەنە گەشەکانی مێژوی هاوبەشی خۆمو هاوسەنگەرەکانم بفرۆشمو نە هەڵدەگەڕێمەوە لەکێلستانی شەهیدان”.

سندوقی ڕەشی نهێنییەکانو وانهى مێژوو
لەبەشێکی دیكهى وەڵامەکەیدا، ئەم سەرکردە دێرینەی ساڵی 1976 خۆی وەک “پاسەوانێکی پەرۆشی مێژوی شەهیدانو زۆربەی نهێنییەکانی یەکێتیی” دەناسێنێت؛ ئەو نهێنییانەی کە بەوتەی خۆی “مێژوو هەژێنن”، بەڵام بەهۆی مۆڕاڵی سیاسییەوە نەیدرکاندون بۆ ئەوەی وڵات توشی تەقینەوەی کێشەی ناوەختو شەڕی ناوخۆ نەکاتەوە.

مەلا بەختیار بەهێنانەوەی نمونەی مێژویی لەقۆناغەکانی (کۆمەڵە)و (ئاڵای شۆڕش)، هاوتەریببونی تۆمەتەکانی ئێستا بەتۆمەتەکانی ڕابردوو دەشوبهێنێتو دەڵێت، “چۆن دەرکەوت نە ئەوسا ئەوانەی بوختانیان هەڵدەبەست بەئەندازەی ئێمە کوردستانی بون، زۆر ناخایەنێ ڕۆژگار بوختانەکانی ئێستاش قانگ دەدات”، ئەو هۆشداریدەداتە سەرکردایەتی ئێستاى یهكێتیى کە هۆکاری سەرکەوتن، وانهى مێژوە نەک دروستکردنی “فۆبیای دژایەتیو دوژمنایەتی”.

مەلابەختیار وەڵامەکەی بەواژۆی “پێشمەرگەی دانەبڕاوی 1976” کۆتایی پێدەهێنێتو تاجە گوڵینەی ڕێز لەسەر مەزاری مام جەلال دادەنێت.

وهكو مهلا بهختیار هێماى بۆكردوه، “بەم نامەوهڵامە هاوکێشەی ململانێی سیاسیی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، لێرەدا شەڕەکە تەنها لەسەر پۆستو پێگە نییە، بەڵکو لەسەر شەرعیەتی مێژوییو شوناسی ڕاستەقینەی کێلستانی شەهیدانە”، چاودێرانیش پێیانوایه، ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی سەرکردایەتی یەکێتیدایە؛ ئایا پەیامی ئەم نامەیە وەک هۆشدارییەک بۆ داهاتوو وەردەگرن لەکاتێکدا ناوچەکە لەبەردەم دوڕیانی گۆڕانکاریدایە، یان جەنگی ساردی میدیای سێبەر بەردەوامدەبێت؟ ڕۆژگاری داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 191 Today: 2,622 📊 Click Here