خوێندراوەتەوە: (77)

عێراق لە پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هەرزانی نرخی كارەبا و نرخەکە لە هەموو وڵاتانى دیکەى عەرەبى هەرزانترە. بەپێی داتاكانی پێگەی گلۆباڵ پەترۆڵ پرایس، عێراق لە پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە بۆ هەرزانی نرخی كارەبا و كەمترین نرخی كارەبای لە ناوچەكە تۆماركردووە و نرخی كارەبا 0.015 دۆلار بووە بۆ هەر كیلۆوات/كاتژمێرێك بۆ بەكارهێنانی نیشتەجێبوون و 0.046 دۆلار بۆ هەر كیلۆوات/كاتژمێرێك بۆ بەكارهێنانی بازرگانی بووە. میسر لە پلەی دووەمدا هاتووە بۆ هەرزانی كارەبا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و دواتر قەتەر لە پلەی سێیەم و پاشان عومان لە پلەی چوارەم و جەزائیر لە پلەی پێنجەمدا بووە، هەریەك لە وڵاتانی مەغریب و ئوردن لە لیستی ئەو وڵاتە عەرەبیانەدان كە نرخی كارەبایان زۆر گرانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,901 📊 Click Here