خوێندراوەتەوە: (2)

هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند، “بە دەركردنی یاسای چوارچێوە، دەرگایەكی نوێ دەكرێتەوە. ئێستا لە جیهان و ناوچەكەدا ڕوداوی گرنگ دەگوزەرێن؛ سەدەیەك كۆتایی دێت و سەدەیەكی نوێ دەست پێ دەكات كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەقەكەیەتی”.

تونجەر باكرهان دەڵێت “بۆ ئەوەی توركیا لەم گۆڕانكارییانەدا ڕۆڵێكی كارا و پێشبینینەكراو بگێڕێت، دەبێت پرسی كورد چارەسەر بكات و هاوكاریی خۆی لەگەڵ كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەك دەرفەتێكی ستراتیژی ببینێت. لەم ناوچەیەدا، هەر لایەنێك پەوەندییەكی ڕاست و دروست لەگەڵ جیۆپۆلیتیكی كورددا دروست بكات سەر دەكەوێت، گەرنا شكست چاوەڕوانێتی.”

باكرهان ڕونیكردەوە، توركیا بەدەست قەیرانی ئابوری، یاسایی و دادپەروەرییەوە دەناڵێنێت و گەنجان ئاسۆیەكی ڕون بۆ داهاتووی خۆیان نابینن.

تونجەر باكرهان وتیشی “یاسای چوارچێوە سەرەتایەكە بۆ بەدیهێنانی دیموكراسی و ئێستا بەهۆی بانگەوازەكەی ئۆجالانەوە و هەوڵەكانیی دەرفەتێكی مێژوویی و لەبار لەپێشە، دەبێت هەنگاوە سەرەتاییەكان بۆ ئەم دەرفەتە لە ڕێگەی دەركردنی یاسای چوارچێوەوە جێگیر و مسۆگەر بكرێن.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 1,630 📊 Click Here