خوێندراوەتەوە: (211)

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە هێزەکانیان دوو داواکراویان بە تۆمەتی کوشتنی پێشمەرگەیەک و هاووڵاتییەک و، هاندانی خەڵک دژی یاسا و تێکدانی سەقامگیری لە قەزای خەبات دەستگیرکردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە کە بە ناوەکانی (خ. ل.) و (ح. ل.) ناسێندراون، لەسەر فەرمانی دادوەر و دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵای یاسایی لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە دژیان جێبەجێ کراوە، بەو پێیەی لە ماوەی ڕابردوودا ببوونه هۆکاری دروستکردنی ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا. تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی قورس دەبنەوە، لەوانە دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، سووتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەت و هەڕەشەکردن لە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنە جیاجیاکانی قەزای خەبات، کە لە ئێستادا بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕاگیراون و لە ماوەیەکی نزیکدا دادگایی دەکرێن. پۆلیسی هەولێر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دڵنیایی داوەتە هاووڵاتیان کە پاراستنی سەر و ماڵیان لە پێشینەی کارەکانیاندایە و سەروەریی یاسا دەپارێزرێت، جەختیشی کردووەتەوە کە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاسایش و ئارامیی هەرێمەکە تێکبدات یان کردەوەی ئاژاوەگێڕی ئەنجام بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 539 📊 Click Here