خوێندراوەتەوە: (1.2K)

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، هەنگاوی گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە نراوە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە، یەکەی حەفتاو هەشتا نەماون لەیەکەی نوێی سەربازیدا ڕێکخراون .

هێمن هەورامی بەمیدیای نزیک لە حزبەکەی وت، بەشێکی کێشەی بەردەم پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە نەبوونی بودجەبووە، چونکە حکومەتەکانی بەغدا بەپێی دەستور مامەڵەیان لەکەڵ پێشمەرگە نەکردووە وەک بەشێک لەسیستمی بەرگری عێراق، کاتێک هێزی پێشمەرگە ڕێکدەخرێتەوە، پێویستی زیاتری دەوێت.

دەشڵێت، ئێستا هیچ هێزێکی پێشمەرگەی سەر بەپارتی نەماون، هەموو ڕێکخراونەتەوە.

هەروەها هێمن هەورامی باسی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی کرد و ڕونیکردەوە، 39 کورسییان نییە، بە هاوپەیمانیی سجن ناوترێ هاوپەیمانیی سیاسی.

دەشڵێت، ئەگەر راست دەکەن سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری بکەن، هەر 39 پەرلەمانتارەکەی پارتی ئامادە دەبن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,724 📊 Click Here