خوێندراوەتەوە: (265)

هاووڵاتیانی گوندی شاوێس لە پارێزگای هەولێر لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكانیان گرد بوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لەوەی ڕەگەزی زەوییەكانیان لە كشتوكاڵییەوە بۆ یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی دەگۆڕێت و وەك پێویست قەرەبوویان ناكەنەوە، لەكاتێكدا هەر زەوییەكی 300 مەتری لەو زەوییانە 120 هەزار دۆلار نرخەكەیەتی. هاووڵاتیانی گوندی شاوێس دەڵێن: لە گوندی سێبیران قەرەبویان دەكەنەوە لەبەر ئەوەی لەوێ هەر زەویەكی 300 مەتری نرخەكەی تەنیا شەش هەزار دۆلار و كەمتریشە. بەپێی زانیارییەكان زەوییە كشتوكاڵییەكانی خەڵكی گوندی شاوێس زیاتر لە 820 دۆنمە و بەپێی یاسا سەدا 30ی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیانە لەسەر زەوییەكانی خۆیان، نەك شوێنی دیكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 146 Today: 734 📊 Click Here