زیاترلە 22 مانگە هەڵبژاردن کراوە و هێشتا پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێم ڕێکنەکەوتوون. مهحمود محهمهد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، لهماوهی رابردوودا بهستهڵهكی نێوان پارتی و یهكێتی شكێنراوه و بەمنزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. راشیگهیاند، “پێویستە لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن”. ئاماژهی بهوهشكرد، بهستهڵكی نێوان پارتی و یهكێتی شكێنراوه و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کۆبونەوەی لوتکەش دواتر ئهنجامدهدرێت. وتەبێژی پارتی سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانەشى کرد کە رۆڵیان هەبووە لە هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستوییە سیاسییەی هەیە و وتی، “لایەنەکان بەشێکن لەم پرۆسەیە و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییان لەسەر شانە”. ڕۆژى 20ى 10ى 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و دواى زیاترلە 22 مانگ لە هەڵبژاردن تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و کابینەی دەیەمی حکومەتیش پێکنەهێندراوە.
