خوێندراوەتەوە: (20)

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: چاكسازیی دامەزراوەیی بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەست پێدەكات و بۆ ئەوەش سەرۆكوەزیران بە كۆدەنگی پشتگیریی كراوە. حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عێراق جەختی كردەوە “سەرۆكوەزیران پاڵپشتییەكی گشتگیری سیاسی و نیشتمانی لەپشتە بۆ جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە و وشككردنی سەرچاوەكانی گەندەڵی لە دامودەزگاكانی حكومەتدا”. وتیشی: بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەسەڵاتی تەواوی بە حكومەت بەخشیوە. عەبوودی ئاماژەی بەوەش دا كە دیدگای حكومەت بۆ چاكسازیی گشتگیر لەسەر دوو بنەمای سەرەكی وەستاوە، ئەوانیش: كۆنترۆڵكردنی چەك و بنبڕكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕین”، هەروەها وتی: عێراق لە ئێستادا پێویستییەكی زۆری بە ژینگەیەكی نێوخۆیی سەقامگیر و ئارام هەیە تا بتوانێت وەبەرهێنانی بیانی ڕابكێشێت، ئەوەش تەنیا لە ڕێگەی سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و چەسپاندنی شكۆی دەوڵەتەوە دێتە دی. سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: میكانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن لەسەر بنەمایەكی ڕوون و جێگیر دانراوە و پەیوەندییەكان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لە كەرتەكانی ئابووری و ئەمنییدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 199 Today: 1,132 📊 Click Here